مەحوی
چی بکەم...
گەر وەکوو سوختەی شێت تا ئەوسەری مردن بە دواتا بە پێ نەچم؟
چی بکەم گەر وەکوو کەشتی شکاو
تا بنی بەحری کوفر نەخنکێم و ڕۆ نەچم؟
چی بکەم گەر وەکوو قەلەندەری پیر، شەوی مردن، نەگەڕێم بە باغەکانی شاردا؟
چی بکەم...
گەر بۆ "ئادابی جنون" نەگەڕێمەوە بۆ سارا؟
چی بکەم... گەر لە پاداشتی شەودا، بەرق لە دڵم نەگرم؟
چی بکەم...گەر بەبێ تۆ بە یادی نوورەوە نەمرم؟
چی بکەم...
''سەر" وەک گوڵەباغ لە باغی حیکمەتدا بنوێ؟
چی بکەم....دڵ وەکوو بولبول بە ناوی باغەوە بدوێ؟
چی بکەم....خودا و خۆر و ئەستێرە تێمبگات؟
چی بکەم...لەم ئاگرئابادەیا، نەسیمی سوبحم پێ بگات؟
چی بکەم...وەکوو نوری وێڵ خۆم نەدەم لە پەنجەرەی مەرگدا؟
چی بکەم...وەکوو پاییزی دوور، نەخنکێم لە گەڵای زەردا؟
(ئەی بەندەری دۆست، ئەی کەشتی دوژمن)
نیشانەکان : بەختیار عەلی
نووسراوە لە شنبه بیست و یکم اسفند ۱۳۹۵کاتژمێر 10:43 بە دەستی şûşe-yu|
چاوگی هست و سز...
ما را در سایت چاوگی هست و سز دنبال میکنید
برچسب:
نویسنده:
بازدید: 125
تاريخ: جمعه
16 تير
1396 ساعت: 5:49