چاوگی هست و سز

خرید بک لینک


Ey hevala evîndar evîndar
Tu jî wek min brîndar brîndar
Hene gelek wekî me
Belkî zêdetir ji me zêdetir ji me
Evîn bûn rêberê me
Çi anîne serê me
Dûrist nakin evînê
Bê mirês dikin civînê
Çiya bilind dibin jor
Cîhan dibit keskesor
Her du rewşa vê jînê
Dengê saza evînê

چاوگی هست و سز...

ما را در سایت چاوگی هست و سز دنبال می‌کنید

برچسب: نویسنده: بازدید: 39 تاريخ: دوشنبه 21 اسفند 1402 ساعت: 18:03

کەی تۆم دیوە؟ کەی ئەتناسم؟ کەی؟ کەی؟ کەی؟دڵداری چی؟ پەیمانی چی؟ حەی؟ حەی؟ حەی؟وەک سیحرباز هاتووی بەندی دەلەسەئەخەیتە پێم، دیلم ئەکەی، نا بەسە!بەس تەفرەم بە، بەس بە ئەفسوون گێلم کەبەس کوێرم کە، ئەمجا دوشمنشێلم کە!گوێم پڕ بووە لە ئەفسانەی دڵداریبە لەعنەت بێ زوهرەی جوانی و عەیاری!عومری جوانیم لە هێلانەی بێڕەنجا،چەن بێ تاسە، چەن ئاسوودە ئەگونجا؟تا ناسیمت، تا خۆت هاویشتە سەر ڕێمتا دێوجامەت ڕاگرت نیشانت دا پێمهاوار! تومەز لەودیو پەردەی گوڵگوڵینلە کارا بوو! بیری بەد، دەستی خوێنین!بە لەعنەت بێ زوهرەی جوانی سروشتی،دائەفلیقێ هەر دڵێ کەوتە مشتی! چاوگی هست و سز...ادامه مطلب

ما را در سایت چاوگی هست و سز دنبال می‌کنید

برچسب: نویسنده: بازدید: 31 تاريخ: سه شنبه 10 بهمن 1402 ساعت: 18:00

ڕێبوار (بە لای ڕانا تێ ئەپەڕێ نزیک بە مێرگی بەهار):هەنگەزەردە ئەبڕێ ڕێی دووربۆ بینینی گوڵاڵەی سوورتا نەگەڕێ مێرگی بەهاردەم نانێتە ناو دەمی یار!شوان: بەڵام منی شای گشت هەنگی هەردەی بەهاران،بۆ بینینم خۆیان ئەگرن ڕێی دەشت، نازداران!سۆزی شمشماڵ ئەخەمە کار دەمی ئێواران:پۆل پۆل ئافرەت، شیردۆشی جوان، ئەکشێ بۆ ناو ڕان!ڕێبوار: هەنگەزەردە ئەبڕێ ڕێی دووربۆ بینینی گوڵاڵەی سوورچۆن بە پێی خۆی دێ گوڵی گەشبۆ لای شوانی کەپەنکڕەش؟نەک گوڵێک و نەک سیان و چوار،چەن لە دێدا هەبێ نازدار؟!شوان: کە مۆڵم دا مێگەلی تێر لەسەر سەوزە گیا:زەردەی هەتاو ئەگرێتە زێڕ ڕووی دەشت و چیا،هەر نازدارە، بۆ هەڵپەڕکێ جۆشێ لە سەریا،لە شمشاڵم ئەنێ بە ناز ڕووی نیازی جیا!ڕێبوار: هەنگەزەردە ئەبڕێ ڕێی دووربۆ بینینی گوڵاڵەی سوورلە ناو دێوە پۆل پۆل نازدارئەشێلن سەوزەگیای بەهاربۆ لای شوانی شمشاڵ پڕ جۆش...هەی بەختی باش! ژیانی خۆش!شوان: حەڵقەی چۆپی لەسەر فەرشی گیای قەراغی ئاولە بەردەمما هەڵئەپەڕێ گا گورج و گا خاو،منیش چەشنی پەپوولەیەک گوڵ دایبێتە ناوکێ زۆر شۆخ بێ لەبەر پێیا ئەوەستم تاو تاو!ڕێبوار:هەنگەزەردە ئەبڕێ ڕێی دووربۆ بینینی گوڵاڵەی سوورهەر لە دێوە هەتا ناو ڕانبە لەنجە دێن شیردۆشی جوانهەڵئەپەڕن بۆ شمشاڵژەنهەی بەختی باش! ژیانی شەن!کۆمەڵێ ئافرەت (نەختێک لە دوورەوە):هۆ شوانی بەهرەدار! تێخوڕە چاوەڕێین،ئارایشت تەواوە، ئامادەی هەڵپەڕکێین!پەرۆشی ئاوازەی بەسۆزی شمشاڵین،بێ سیحری فووی دەمت، بەزم و نۆش بەتاڵین،تێخوڕە، ئامادەین پاداشتی ئاوازەتێرت کەین لە قووتی دڵ کە جوانی و نازە!هۆ شوانی بەختیار! تێخوڕە، درەنگە،بێ شمشاڵ لە دەشتیش وەکوو ماڵ دڵتەنگە!تێخوڕە، تێخوڕە،مێ تێر و گوان پڕە،کاتی ڕان مۆڵ دانە،تا بڵێی دەشت جوانە!لێو بەرە بۆ شمشاڵ،بە چاوگی هست و سز...ادامه مطلب

ما را در سایت چاوگی هست و سز دنبال می‌کنید

برچسب: نویسنده: بازدید: 35 تاريخ: سه شنبه 10 بهمن 1402 ساعت: 18:00

قافیە گەرچی تەلەسمە و تووشی شیعری من دەبێبێ تەلەسمی قافیەش، هەڵبەستی من شەرمن دەبێبار ئەگەر لار بوو، لەمێژە هەر دەڵێن ناگاتە جێبۆیە کاروانچی لە پێشدا فێری باربەستن دەبێچاوی تۆ ڕازێکی تێدا و نەمدەزانی جادووەلێوت ئەمما بێ بزەش لێم سوورە بۆ مشتن دەبێبۆ لە نووسینی جوانیدا قەڵەم کوڕنش دەبا؟چوون شیعر لە جوانی نەدوێ، هەرچی بێ زوو ون دەبێجوانی گەر بێن و هەموویان سەر وەبەر شۆخێ بەرنهەر چی جوانیی عالەمە پاکی لەبەر پێی ژن دەبێشیعر ئەگەر وەک هەیکەلی ژن ناسک و تێراو نەبووهاتەرانێکە، نە بۆ نووسین، نە بۆ بیستن دەبێگەر ئەڤینی ژن هەناوی پێ دەلەرزێ جاروباروەک هەوێنێ، ناوی ژن هەڵبەستی پێ شیرین دەبێبەو پەڕوپۆیە پەری ناگاتە ژن لە جوانییاباڵی وی بۆ هەڵوەرین، ئەو خاڵی بۆ دیتن دەبێکەس لە دەس «هێدی» نەبوو ئازاری دیبێ و داخەکەمتازە هاتوە لێرە تووشی ئارەزوو کوشتن دەبێ چاوگی هست و سز...ادامه مطلب

ما را در سایت چاوگی هست و سز دنبال می‌کنید

برچسب: نویسنده: بازدید: 61 تاريخ: سه شنبه 16 آبان 1402 ساعت: 12:44

ئەم کاتەت باش !من ناوم کۆترە شینکەیە و کچمماڵەکەم وا لە گەڕەکی منارەیە.من لە پەڕوباڵی خۆم و لە دەنووکم ولە ماڵەکەم و گەڕەک ولە هەموو شتێ بێزارم!من گمەگمی حەرامی ناو ئاین و نیشتمانم.من بۆم نییە دوور لەم منارەیە بفڕم!من بۆم نییە دوور لە دەنگی منارەکەگوێ لە دەنگێکیتر بگرم !یان سەمایەک لەگەڵ بەفر و بادا بکەم.یاخود دەستی کوڕی خەون و خۆزگەم بگرم!من ناتوانم قژی خۆم بۆ جادەکان وبۆ مۆسیقا و بۆ کۆترە شینکە نێرەکانهەرگیز دەرخەم ... !من مێینەی ناو بەهاری قەدەغەم وشەو و رۆژیشلەژێر چاودێریدووربینی منارەدام ... !باڵەکانم بۆیان نییه به دوو پەنجەیش تەوقه لەگەل باڵنده نێرەکانا بکەنمن چارەنووسی حەرامموەکوو جەستەمگوڵێک حەرامناوێک حەرامگۆرانیێکی حەرام وشەڕابی ناو قەسییدەیێکی حەرامم...!"شێرکۆ بێکەس" چاوگی هست و سز...ادامه مطلب

ما را در سایت چاوگی هست و سز دنبال می‌کنید

برچسب: نویسنده: بازدید: 51 تاريخ: پنجشنبه 29 دی 1401 ساعت: 15:22

صفحه بندی