ئەم کاتەت باش !من بۆم نییە دوور لە دەنگی منارەکە
گوێ لە دەنگێکیتر بگرم !
یان سەمایەک لەگەڵ بەفر و بادا بکەم.
یاخود دەستی کوڕی خەون و خۆزگەم بگرم!
من ناتوانم قژی خۆم بۆ جادەکان و
بۆ مۆسیقا و بۆ کۆترە شینکە نێرەکان
هەرگیز دەرخەم ... !
من مێینەی ناو بەهاری قەدەغەم و
شەو و رۆژیش
لەژێر چاودێری
دووربینی منارەدام ... !
باڵەکانم بۆیان نییه به دوو پەنجەیش
تەوقه لەگەل باڵنده نێرەکانا بکەن
من چارەنووسی حەرامم
وەکوو جەستەم
گوڵێک حەرام
ناوێک حەرام
گۆرانیێکی حەرام و
شەڕابی ناو قەسییدەیێکی حەرامم...!
"شێرکۆ بێکەس"
ما را در سایت چاوگی هست و سز دنبال میکنید
برچسب:
نویسنده:
بازدید: 51