ئەی خاکی وەتەن

خرید بک لینک
ئەی وبلاگ خاکی کلمه وبلاگ وەتەن کلمه بێ فەرەح و زەوق و سەفا خۆت
پڕ حادیسە مەحکوومی ھەموو حوکمی قەزا خۆت
بازیچەیی سەرپەنجەیی ئەربابی ڕیا خۆت
بێ ئۆردوو بەبێ زەمزەمەیی شاھ و سەرا خۆت
سەد ئاھ کە بوویتە ھەدەفی دەرد و بەڵا خۆت
ئەم کوردە ئەبێ دائیمی ھەر قوڕ بەسەرا کەن
ھەر جارە لە گونیە ئەبێ بەرگی بەبەرا کەن
وەک تەعزییە ئەلواحی ڕەش و شین بەدەرا کەن
پێویستی چییە دوژمنی خۆیان بە برا کەن
عالەم کە بڵێن ساحبی ئەولاد و برا خۆت
گەر وا بێ تەمەددون من و وەزعییەتی وەحشەت
سەد خۆزگە بە زوڵمەت ئەمە بێ حاڵی عەداڵەت
دەوڵەت ئەمە بێ ڕەحمەتی سەدبارە لە نەگبەت
دەرمانی نییە عاجزە لەم عیللەتە حیکمەت
چ بکەم، چ بڵێم ئێستەکە مەحکوومی فەنا خۆت
بێ دەرپێ ئەبینم بوونە ساحێبی دەرپێ
بێ جێ ھەموو دیارن بوونە ساحێبی ڕێ و جێ
ئاساری نەما شوێنی کورد بوونەتە ژێر پێ
فەوتاوە نەزم ون بووە من کێم و ئەتۆ کێ
بێ عالیم و بێ سانیع و بێ ئەھلی وەفا خۆت
وەسفت کە نەگونجاوەتە ئەفکاری چ شاعیر
نەوعی نییە، ئەرزت نییە شوبھەت بە مەنازیر
وەک گەوھەرە بەرد و گڵەکەت عەینی جەواھیر
بێ میسلە موحەققەق چ لە باتین چ لە زاھیر
بەم خەزنەیەوە مونتەزیری لوتفی گەدا خۆت
کوا تاقمەکە و وەلوەلەیی دەوری کەریم خان
کوا دوازدە سوارەیی بەبە مەشھوری مەریوان
کوا فیرقەیی بتلیسی ھەواخواھی بەدرخان
کوا میللەتەکەی موتتەفیقی دەورەی تورکان
بێ پیاو و بەبێ کۆمەڵ و جێما و جیا خۆت
ھاوسێ ھەموو وەک داڵن و ئەم کوردە وەکوو لاک
چنگیان لە جگەرگاھی ھەموو داوە بەبێ باک
بێ خوێنە گوڵی زەرد و زەعیفە وەکوو خاشاک
حەمدی دە بپێوە قوڕ و سنگت بکە چاک چاک
بێ قەوم و وبلاگ وەتەن کلمه پڕ ئەسەف و دەرد و جەفا خۆت
چاوگی هست و سز...

ما را در سایت چاوگی هست و سز دنبال می‌کنید

برچسب: نویسنده: بازدید: 199 تاريخ: سه شنبه 29 آبان 1397 ساعت: 13:36

صفحه بندی