وەتەن و ئیشی مۆسیقارێکی ماندوو

خرید بک لینک
سەردەمێک من تا سەر دڵ، نوقمی خۆکوشتنی گوڵ بووم

پەژموردەگی دایکی ڕاستەقینەی من بوو

مەمکی خەزانەکانم دەمژی

شیری زەردم دەخوارد

گاگۆڵکێم ڕووەو پاییز بوو

ئاە ئەی وەتەنی بێ وەفایان

بۆ قولاپی خەزانم بۆ هەڵدەدەیت؟ 

من خۆم لەم تۆڕە زەردەدام

ڕاوی ماسییەک مەکە، لەمێژە خودا ڕاوی کردووە

کۆترێکی سپی مەکوژە، لەمێژە لە خەزاندا مردووە

 ئەی هاویاری نۆتەکانی سوبح

ئەی دیلی ئەم کەمانە سەرسامەی لە بادا مەبهورە

من دڵم پڕ بووە لە کۆتری زەرد

فلووت بۆ یەکێک دروست دەکەم خنکاوە لە عەشقدا

پیانۆ بۆ کەکێک چاک دەکەم کوژراوە لە جەنگەڵدا

هاوار دەکەم، وەتەن ئەم دەف ژەنەی خنکاند

وەتەن ناهێڵێت ئەم چەلۆ شکاوەی بەر زریان چاک بکەمەوە

 ناهێڵێت تەنبووری فڕێدراوی ئەم خۆشەویستییە هەڵگرمەوە

وەتەنی لە زووڵمەتدا خنکاو،

حەز ناکات سازی خنکاوەکان لە ڕووبار دەربهێنم و بیژەنم

حەز ناکات لە ڕەشەبادا بە شمشاڵەکەمەوە بەرەو خەرەندی خۆم بڕۆم.

وەتەنی بەد ناهێڵێت، من لەسەر ئەم سەحنە تاریکە، لەبەردەم سەرۆکە بێشەڕەفەکانیدا خۆم بکوژم

وەتەنی لە پیسیدا خنکاو

بەردەوام ئامێری شکاوی مۆسیقارە پیسەکانی

خۆیم بۆ دەهێنێت و دەڵێت: بەر لە تۆفان

دەنگی بولبولمان بۆ بژەنە

بەر لە قیامەت عندەلیبمان بۆ بکە بە سرود

من هاوار دەکەم: وەتەن ئەم نەی ژەنەی خنکاند

وەتەن خاڵی لە نوور

وەتەنی ڕزیو لە بۆنی سوڵتانەکانیدا

وەتەنی سپی وەک گەچی پەیکەری دیکتاتۆرەکان،

وەتەنی ڕەش وەک برۆی سیحربازەکان

ئەو ناهێڵێت بۆ خەزنەی فیتنەکانی ئەو بگەڕێم

ببم بە مایسترۆی پاییزێک بە نۆتەی زەرد

گوللـە بارانمان دەکات.

وەتەنی بێ نەزاکەت ناهێڵێت، بە دەسڕێژی ئەم مۆسیقایە

لە بەردەم ئەم خونچەیەدا خۆم بکوژم

ئەی نیشتمانی خائینان

کە من بە سەیری گوڵ دەمرم

بۆ بە برووسکە دەمکوژیت؟....

وەتەن ئەو قوتووە شکاوەی پڕە لە باران و ژەنگ،
وەتەن ئەو کاسە خاڵییەی پڕە لە پاشماوەی ژەهر.
من هاوار دەکەم: وەتەن ئەم سەنتوورەی شکاند و سۆناتا ترساوەکانی کوشت.
من پیانۆی گوڵم لێ دەدا،
میلۆدی گیام لە پێدەشتەکاندا چاک دەکرد،
بەیانیانی بەهار بە کێڵگەی گەنمدا دەڕۆیشتم و سونبولە خەوتووەکانم بۆ عەشق ئامادە دەکرد،
وەتەن منی لەگەڵ خونچەکاندا دەرکرد.
من کە ئیقاعی بام لەگەڵ ڕۆحدا، دەنگی گەردەلوولم لەگەڵ لێدانی دڵدا ڕێکدەخست.

ئەی وەتەن مەفتوونی تۆم، بەڵام نامەوێت شێوەتم بیربکەوێتەوە.
وەقتی غەریبی و غوربەت، وام بە کۆتی خۆتەوە
کە خۆت پێڵاوی دوژمنان ماچ دەکەی،
کێ وەکو سەگ پەتکەم و بیخەمە ژێر پێتەوە؟
غەمبارم کە دەتبینم دوژمنم وەک سەگ پەتت دەکات و دەتخاتە ژێر پێیەوە.

ئەی نیشتیمانی بێ شەرەفان
کە من بە گۆرانی دەمرم، بۆ بە خەنجەر دەمکوژیت؟

نووسراوە لە جمعه چهارم اسفند ۱۳۹۶کاتژمێر 11:31 بە دەستی şûşe-yu|

چاوگی هست و سز...

ما را در سایت چاوگی هست و سز دنبال می‌کنید

برچسب: نویسنده: بازدید: 226 تاريخ: يکشنبه 27 اسفند 1396 ساعت: 16:57

صفحه بندی