کە جانتای مناڵەکە
پڕ ئەبێ لە ئەلف و بێی نوێ،
پڕ ئەبێ لە کاغەز و قەڵەم
منیش پڕ ئەبم لە هەستی فڕین
تا جوانترین چەپک بدۆزمەوە لە ئافەرین،
بۆ یەخەی تۆ ئەی مناڵە خەنداویەکە،
جانتاکەت بۆنی سبەینێ لێ دێت
بۆنی بەیانی و ئێوارەکانی سبەینێ،
ئەگەر گەورەکان بڕوام پێ بکەن،
من خۆرێکیش لە پەنا دەفتەر و قەڵەمەکەتا
لە نێو جانتاکەت دا دەبینم!
نووسراوە لە یکشنبه بیست و ششم شهریور ۱۳۹۶کاتژمێر 16:25 بە دەستی şûşe-yu|
چاوگی هست و سز...ما را در سایت چاوگی هست و سز دنبال میکنید
برچسب:
نویسنده:
بازدید: 141