گوێت بنێ به دۆڵ و سینەی چیاتەوه هاوار ئەكا
هەر هەموومان له سەنگەری پێشەوەداین ئەی كوردستان
لەڕێی تۆدا هەر له ڕیزی پێشەوەداین ئەی كوردستان
بوونی ئێمە بوونی تۆیە، بوونی ئێوەش بوونی ئێمە
ژیانی تۆ ئازادی تۆ یەكسانه به مەرگی ئێمه
كوردستان كوردستان
چۆن دەنەوێی كه بابان و بادینانت لەگەڵتایه
دار و بەردی گەرمیان و هەولێرەكەت لەگەڵتایه
چۆن دەنەوێی كه عەفرین و مهابادت لەگەڵتایه
خەڵک و هۆزی لای قامیشلی و ماردینەكەت لەگەڵتایه
سوێند به نەورۆز به ڕاپەڕین سوێند به مێژووی سەدان ساڵه
به ڕووباری كۆچ و خوێنا به ئازادی سەدان ساڵه
له یاد ناچی ئەی كوردستان هەمیشه تۆ له دڵمانای
وەک هەناسە له گەرودایه هەمیشه تۆ له بونمانای
خەم نەتگرێ لێ ناگەڕێین ئەم بەهارەت بسوتێنن
جارێكی تر دڵی سەدان دایكی شەهید ببرژێنن
Hizir nekey dê lê mînî Her dê xewna pê ve bînî
Serê Garey her ave ke Tu warê min naçêrînî
Çi Eskender, çi Zeynefûn Berî we li, vêre peyda bûn
Welatê me lê bû agir Hemû tevde, revîn û çûn
Her çê ke bo me pîlana Dê agehdar kem şivana
Rêwas gaz diket ez û tu Pêkve naçî çi dîwana
سەر هەڵبڕه وا ڕەشەبای خەنجەری كورد دنیای تەنی
ڕۆڵەكانت هەروەک هەڵۆ وا سنووری دنیای تەنی
ئیتر بڵێن ئەی كوردستان دەستێوەردان چۆن زات ئەكا
دەم و لێوی پێكەنین و ژیانی تۆ قوفڵ بكا
ژیانی تۆ ئازادی تۆ یەكسانه به مەرگی ئێمه
چاوگی هست و سز...