مامۆستا مەلا حەسەنی قازی (شاهۆ)
روح لە هێلانەی وجوودا مەیلی پەروازی هەیە
ئارەزووی تیری خەدەنگی نیم نیگای نازی هەیە
عاشقە چی بکا قەرار و سەبر و ئارامی نییە
خەستەیە دەردی گرانە حاڵی ناسازی هەیە
ناڵەناڵی دەنگی یا لەیلا لە سینەم دێتە گوێ
وەرنە سەیری دڵ قەوانی شۆر و شەهنازی هەیە
ئاگری تیژی شەڕاڕەی ئاهی عالەم سۆزی من
دووکەڵی تاریک و گرپە و شوعلەیی غازی هەیە
خاتیمەی هێنا بە ڕوحم ناووکی موژگانی یار
تا بڵێن ئەو شۆخە تیری چاوی غەممازی هەیە
ئەلفی خەتتی ئیستیوای باڵایی لەیلاکەی ئەمن
شۆخ و شەنگە ڕەنگ و شێوەی گوڵبونی نازی هەیە
نووکی نێشی زولفەقاری تیژی دوو ئەبرۆیی یار
سەد هەزاران عاشقی کوژراوی بێ نازی هەیە
چاوی مەخمووری هەمیشە بۆ شکاری مورغی دڵ
هەڵمەتی شاهینی ڕاوێ و چابوکی بازی هەیە
داوی زولفی خاوی دانا بۆ دڵانی عاشقان
"شایق"یشی پێوەبوو ناڵینی بێ نازی هەیە.
نیشانەکان : مامۆستا مەلاحەسەنی شاهۆ
نووسراوە لە یکشنبه بیست و چهارم بهمن ۱۳۹۵کاتژمێر 11:21 بە دەستی şûşe-yu|
چاوگی هست و سز...
ما را در سایت چاوگی هست و سز دنبال میکنید
برچسب:
نویسنده:
بازدید: 169
تاريخ: جمعه
16 تير
1396 ساعت: 5:49