کەی تۆم دیوە؟ کەی ئەتناسم؟ کەی؟ کەی؟ کەی؟
دڵداری چی؟ پەیمانی چی؟ حەی؟ حەی؟ حەی؟
وەک سیحرباز هاتووی بەندی دەلەسە
ئەخەیتە پێم، دیلم ئەکەی، نا بەسە!
بەس تەفرەم بە، بەس بە ئەفسوون گێلم کە
بەس کوێرم کە، ئەمجا دوشمنشێلم کە!
گوێم پڕ بووە لە ئەفسانەی دڵداری
بە لەعنەت بێ زوهرەی جوانی و عەیاری!
عومری جوانیم لە هێلانەی بێڕەنجا،
چەن بێ تاسە، چەن ئاسوودە ئەگونجا؟
تا ناسیمت، تا خۆت هاویشتە سەر ڕێم
تا دێوجامەت ڕاگرت نیشانت دا پێم
هاوار! تومەز لەودیو پەردەی گوڵگوڵین
لە کارا بوو! بیری بەد، دەستی خوێنین!
بە لەعنەت بێ زوهرەی جوانی سروشتی،
دائەفلیقێ هەر دڵێ کەوتە مشتی!
چاوگی هست و سز...ما را در سایت چاوگی هست و سز دنبال میکنید
برچسب:
نویسنده:
بازدید: 31